سەردێر

40 ڕۆژ درا بە خوێندكارانی 12

تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی مانگی بۆ 5 ی 6 پێشخرا

خەڵك
سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای ئەزموونەكان 40 ڕۆژی داوە بە خوێندكارانی ئامادەیی بۆ تاقیكردنەوەی وزاری و لە هەفتەیەكیشدا دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، لیژنەی باڵای ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە كە ٤٠ ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم لە ١٩ ی مانگەوە بۆ٥ ی ٦ ی ٢٠٢١ .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدەكات،
پاش دەستپێكردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانەوە گشتاندنی پێدەكەن ، وە لیژنەكەی وەزارەت مەنهەج دیاریدەكات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێك كە گونجاو بێت لە گەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم . سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی وزاریش دەڵێت، لە هەفتەیەكدا تەنها دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت .