سەردێر

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ 1735 دۆلارە.

ئەدیب غەریب خاوەنی زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 1735 دۆلارە.

وتیشی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 ، 305 هەزارەو مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21، 355 هەزار، عەیاری 24 ، 405 هەزار دیناری عێراقیە.