سەردێر

وێنە..لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئەمریكا، 10 كەس كوژران

خەڵك-

ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئەمریكا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ لە ئەمریكا ڕوویدا گەیشتە 10 كەس.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی كلرادی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەكردن لە بنكەیەكی كڕین و فرۆشتن 10 كەس كوژران و یەكێك لە كوژراوەكانیش پۆلیسە.

وتیشی”كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیر كراوە، بەڵام تاكو ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە ئەو كەسە بووە یاخود نا”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بنكەیەكی كڕین و فرۆشتن لە شاری بولدەر لە ویلایەتی كلراد ڕووداوەكە ڕوویداوە و پۆلیس لە لێكۆڵینەوەكانی بەردەوامە.