سەردێر

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی یەكلاكەرەوە لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

خەڵك-

بۆ جاری چوارەم هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن و بەپیی ڕاپرسییەكیش پارتەكەی ناتانیاهو دەیباتەوە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 23-3-2021 ، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ چوارەمینجار، هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئیسرائیلییەكان بڕیار لەسەر چارەنووسی بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و پارتەكەی دەدەن.
هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل بە بەشداری شەش ملیۆن و 500 هەزار كەس بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی 120 نوێنەر، بەشێوەیەك هەر پارتێكی سیاسی پێویستی بە 61 كورسییە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ پارتێكی سیاسی ئەو ژمارە كورسییەی بەدەست نەهێناوە.