سەردێر

لە عێراق، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر كوژران

خەڵك-

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق 2 بازرگانی مادە هۆشبەرەكانیان كوشت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لە باشووری پارێزگاكە 2 بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر كوژران بازرگانێكی دیكەش بریندار بووە.

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكرد، هێزە ئەمنیەكان هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵێك لە قەزای مەنازرەی باشوری پارێزگای نەجەف كە ژمارەیەك بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەری تێدا نیشتەجێبووە، لەئەنجامیشدا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولا ڕِوویداوە و لە ئەنجامدا 2 بازرگان كوژراون و بازرگانێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكان، بازرگانەكان لەڕێگەی بۆمبی دەستیەوە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بوونەتەوە و شەڕ و پێكدادانی قورس لەنێوان هەردوولا درووست بووە.