سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی: لە ڕووداوێكدا 6 كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە شەش كەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوشداوە، ڕووداوەكە لە ترافیكی پاركی ئازادی ڕوویداوە و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، هۆكاری درووست بوونی ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی دایۆ كە كە بە هۆی تیژڕەوی زۆر و لێدانی لە گڵۆپی سوور بووە.