سەردێر

شا عەبدوڵڵای دووەم و سیسی دێنە عیراق

خەڵك-
وابڕیارە شاعەبدوڵڵای دووەم پادشای ئەردەن و عەبدوفەتاح سیسی سەرۆكی میسر سەردانی بەغدای پایتەخی عیراق بكەن.

بەپێی سەچاوە حكومییەكان، وابڕیارە شا عەبدوڵڵای دووەم و سیسی لە كۆتایی ئەم مانگەدا بۆ بەستنی لوتكەیەكی سێقۆڵی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەردانی بەغدا بكەن.

ئامانج لەو سەردانە وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن، پەرەپێدانی پرۆژەی خۆرهەڵاتی نوێیە كە دروستكردنی میحوەرێكی سیاسی و ئابوری و ئەمنی سەربەخۆ لە ناوچەكەدا لەخۆدەگرێت.

یەكەم كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان ئەو سێ‌ سەرۆكەدا لە عەممانی پایتەختی ئەردەن لە 28ی ئابی ڕابردوو سازكرا و لێوەی ئەنجومەنێكی هەماهەنگی هاوبەش پێكهێنرا.