سەردێر

پۆلیسی ڕاپەڕین: گەنجێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، گەنجێك گیانی لەدەستدا و كەسوكارەكەشی دەڵێن، دوای ئەوەی چۆتە یەكێك لە دەرمانخانەكان و دەرزیەكی هێوركەرەوەی بۆ كراوە، زیاتر باری تەندروستی تێكچووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە مردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە” “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00 گەنجێك بەناوی (س . م . ئ) لەدایكبوی ساڵی 1990 پیشەی كاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەكی راپەڕین پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەوتەی كەسوكارەكەی پێشتر چوەتە یەكێك لە دەرمانخانەكان و دەرزیەكی هێوركەرەوەی بۆ كراوە، بەڵام زیاتر باری تەندروستی تێكچوە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت “تائێستا هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە و بۆ ئەم مەبەستەش تەرمەكەی رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددی411 لە یاسایی سزدانی عێراقی ئەو (معاون گبی)یەی دەرزیەكەی بۆ بەكارهێناوە راگیركراوە و دۆسەی لێكۆڵینەوەشی بۆ رێكخراوە”.