سەردێر

ڤاكسین لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە دەگوازرێتەوە

 

خەڵك-

چەند توێژینەوەیەك دەریانخستووە كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كاریگەری زۆر ئەرێنی لەسەر ژنانی دووگیان هەیە، ئەمەش ئەو مەترسییەی نەهێشت كە گومان دەكرا لە پێدانی ڤاكسین بە ئەو ژنانە.

ئەم توێژینەوانە بە پێی رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو ژنە دووگیانیانەی كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، بەرگرییان بۆ دروستبووە و بۆ كۆرپەلەكانیشیان گوازراوەتەوە.

هاوكات ئەوەش ئاشكراكراوە ژنانی شیردەریش سوودی زۆریان لە ڤاكسین وەرگرتووە، ئەو بەرگرییەی بۆیان دروستبووە گوازراوەتەوە نێو ئەو شیرەی دەیدەن بە منداڵەكانیان و پێش لە دایكبوونیش بۆ كۆرپەلەكانیان چووە.

هاوكات ئەو ژنانەشی پێش لە دایكبوونی كۆرپەلەكانیان تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەوە، ئەو بەرگریەی بۆیان دروستبووە، گوازراوەتەوە بۆ كۆرپەلەكانیان.

ئەندریا ئیدلو بەشداربوو لە توێژینەوەكان دەڵێـت: وەڵامدانەوەی دروستكردنی بەرگری بەپێی جۆری ڤاكسینەكانی مودێرنا و فایزەر دەگۆڕدرێت، ئەوانەی ڤاكسینی مودێرنایان پێدراوە كاریگەری باشترە لە دروستكردنی بەرگری .