سەردێر

باران بارین دەستپێدەكات

خەڵك
ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە ( خەڵك)ی ڕایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەوەوە كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەك لەسەر ناوچەكانمان دەبێت و بەو هۆیەوە پێدەچێت لە سبەینێوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو لە پارێزگای سلێمانی 7 پلەیەو بەرزترین 21 پلە دەبێت.

هەولێر بەرزترین 22 پلەو نزمترین 13 پلەیە و پارێزگای دهۆك، بەرزترین 22 پلەو نزمترین 10 پلەیە، پارێزگای كەركووك بەرزترین 25 پلە و نزمترین 10 پلەیە.