سەردێر

كۆرۆنا هاتنی گەشتیارانی سنوردار كرد

خەڵك-ئارام سەردار

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە هاتنی گەشتیار لەهەندێ شار زۆر باشبێت، لەهەندێ شاریش وەكو پێویست نەبێ، ئەمەش دەمێنێتەوە سەر ئیدارەی شارەكان.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك ساڵانی پێشوو ئامادەكاری نەكرابوو لەنەورۆزدا بۆ پێشوازی لەگەشتیاران، بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كەوایكرد حكومەت كۆمەڵێك بڕیار دەربكات هاتنی گەشتیاران سنورداربێت و هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەكیش نەكرێت، تا نەبێتە هۆكاری بڵاوبوونەوە.

دەشڵێت، لەگەڵ هەموو ڕێكارەكانیش هۆتێل و میوانخانەكان ئامادەییان هەیە پێشوازی لەگەشتیاران و میوانان بكەن و هیچ كێشەیەك لەمە هەبێت، بارودۆخەكەش بەردەوام لەگۆڕانە، بۆیە ناتوانرێت پێشبینی ژمارەی گەشتیاران بكرێت، بەڵام ڕەنگە هاتنی گەشتیار لەهەندێ شار زۆر باشبێت، لەهەندێ شاریش وەكو پێویست نەبێ، ئەمەش دەمێنێتەوە سەر ئیدارەی شارەكان تاچەند ئاسانكاری بۆگەشتیاران دەكەن، بەتایبەت لیژنەكانی پارێزگا و پێشوازی.