سەردێر

بە كۆمەڵێك مەرجەوە، گەشتی عومەرە دەستیپێكردەوە

 

خەڵك-

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، یەكەم كاروانی عومرەكاران لە سلێمانییەوە بۆ سعودیە بەڕێدەكەوێت.

بەهۆی بڵاویوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریركدنی وڵاتی سعودیە لە عومرەكاران نەتوانراوە ئەو گەشتە ئەنجام بدرێت، بەڵام پاش ڕەزامەندی ئەو وڵاتە بۆ جارێكی دیكە ئەو گەشتە دەستیپێكردەوە.

 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 21-3-2021 یەكەم كاروانی عومرەكاران لە سلێمانییەوە بۆ سعودیە بەڕێدەكەوێت، كە ژمارەیان 24 عومرەكارە.

 

سەبارەت بە مەرجەكانی عومرە، ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەو كەسەی  عومرە دەكات، دەبێت تەمەنی لەنێوان 18 – 50 ساڵ بێت، پشكنینی كۆرۆنا بكات، كاتێك گەیشتە سعودیە سێ رۆژ كەرەنتین دەكرێت، لەوێش هەر كەسێك لە كاروانەكەیان تووشی كۆرۆنا ببێت، دەبێت هەموویان كەرەنتین بكرێن، كاتێكیش  عومرەكارەكە دێتەوە ئەگەر لە پشكنین دەركەوت كۆرۆنایەتی ئەوا 14 ڕۆژ كەرەنتین دەبێت.