سەردێر

پیاوێك لە ترسی تەنیایی، لەگەڵ هاوسەرە مردووەكەی دەژى

خەڵك-

لە ئیرلەندە پیاوێك بە هۆی ترس لە تەنیایی چەندین ساڵ لەگەڵ تەرمی ژنەكەی ژیا.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، پیاوێك كە لە شاری كلبە لە ئیرلەندا دەژیا لە ترسی تەنیایی لەگەڵ تەرمی ژنەكەی دەژیا.

ئاشكراشیكرد، دانیل مالی تەمەن 78 ساڵ كە هاوسەرەكەی بە شێوەیەكی سروشتی گیانی لەدەستدا، لە ماڵەكەی خۆی تەرمەكەی هەڵگرت، و لای پۆلیس دانی بەوەداناوە كە نایەوێت بە بەخاكسپاردنی هاوسەرەكەی بمێنێتەوە و دوای گیانلەدەستدانی بە تەنیایی بمێنێتەوە، بەڵام پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی لەو بارەوە دەستپێكردووە.
تۆڕی سپوتنیك ڕوونیدەكاتەوە، هەركەس لەبارەی هاوسەرە كۆچكردووەكەیەوە لێی دەپرسی، بەخێرایی وەڵامی دەدایەوە و دەیوت كریستینا لە دەرەوەی وڵاتە، بەو شێوەیە دراوسێكانی هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو مردنە نەبوو.
جەستەی هاوسەری ناوبراو پێش چەند ڕۆژێك دۆزرایەوە، مالی ئاشكرایكرد، هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوسەرەكەی ئاشكرا نەكردبوو لەكاتێكدا كە هاوسەركەی ئامادەنەبووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، تەندروستكاران نیگەران بوون، هاوكات پزیشكەكان پەیوەندیان لە دراوسێكیانیانەوە كرد و ئەوانیش ئاشكرایانكرد، كە كریستینایی ناناسن و تەنها مالی لەو خانوەدا دەژێت.
بەپێی زانیارییەكان ئەم دوو هاوسەرە لە ساڵی 1976 هاوسەرگیرییان كردووە، و لە ساڵی 1995 بە خانوییەكی نیمچە سەربەخۆ نیشتەجێ دەبن، كریتسنا مالی لە ئێستادا دەبوو 80 ساڵ تەمەنی هەبوایە.