سەردێر

هاتوچۆ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

 

خەڵك-

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێیسوتە هاووڵاتیان بە ئارامی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

 

فازیل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، داوا لەهەموو هاوشاریان و سەیرانكەرانی خۆشەویست دەكەین و تكایان لێدەكەین لە كاتی ئێوارە و گەڕانەوە بەرەو ناوشار دانبەخۆیان دابگرن و هێمن بن بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتیان بكەین و بیانگەڕێنینەوە ماڵەكانیان بەسەلامەتی.

 

ئەمڕۆ 21-3 وەك یەكەم ڕۆژی وەرزی بەهار و نەورۆز ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان سەردانی سەیرانگاكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش زیاتر لە 10 كەس بوونە قوربانی لە چەند ڕووداوێكی جیاوازدا.