سەردێر

بزانە دووەم ڕۆژی نەورۆز كەشوهەوا چۆنە؟

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەهەندێ ناوچە.