سەردێر

4 هەزار و 5 سەد كەس لەعێراق تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 4502 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و 38 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35016 پشكنین لەپارێزگاكانی عێراق ئەنجام دراون، لەو ژمارەیەش 4502 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون.

ئاشكرایكرد، 4374 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 38 تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.