سەردێر

هەورامان، لەڕووداوێكی هاتوچۆدا، منداڵێك گیانی لەدەستدا

خەڵك- یەحیا حەبیب

بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە منداڵێك گیانی لەدەستدا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری شێلان منداڵێكی پێنج ساڵان لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی سەنی تەكسی لەنزیك گوندی زەردەهاڵی سەر بە ناحیەی بیارە منداڵەكە بریندار دەبێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە گیان لە دەست دەدات.

وتیشی، “منداڵەكە ناوی (نزا سامان ئەحمەد)ـە و دانیشتوی قەزای شارەزوورە و بەهۆی ڕووداوی شێلانەكەوە گیانی لە دەستداوە”.

ئاشكراشیكرد، “دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و شۆفێری تەكسییەكە بە پێی ماددەی 24 ی هاتووچۆ بەند كراوە”.