سەردێر

لە ئێران 4 كەس كوژران و بریندار بوون

خەڵك-

لە هێرشێكی تیرۆرستیدا لە پارێزگای بەلوچستان و سیستان لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران كەسێك كوژراو 3ی دیكەش بریندار بوون.

كەناڵی العالم لە زاری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە لە هێرشێكی تیرۆرستیدا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران كەسێك كوژراوە، 3ی دیكەش بریندار بوون.

پارێزگای سیستان و بەلوچستان رێگایەكی كۆنە بە بە قاچاخبردنی مادەی هۆشبەر و سوتەمەنی، بۆیە بووەتە مەیدانی پێكدادان لەنێوان هێزە حكومییەكان و گرووپە چەكدارە جۆراوجۆرەكان.

هاوكات لە ئەم ناوچە زۆرینە سوننەنشینەدا كە هاوسنووری ئەفغانستان و پاكستانە، گروپی چەكداری دیكەی دژبەری حكومەتیش چالاكی دەكەن كە سەر بە رێكخراوی تیرۆرستی قاعیدەن.