سەردێر

پێدانی ڤاكسین لە ئەمریكا گەیشتە 12 ملیۆن

خەڵك-

نێوەندی ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و چاودێری رایگەیاند تا بەیانی دوێنێ 12 ملیۆن و 441 هەزار و 497 ژەمە ڤاكسین دراوە بە هاووڵاتیانی ئەمریكایی كە 156 ملیۆن و 734 هەزار و 555 ژەمە ڤاكسین دابەش كراوە.

ئەو ڤاكسینەی دەدرێتە ئەمریكاییەكان بریتییە لە ڤاكسینی مودێرنا، فایزەر، بیونتیك، جۆنسۆن و ئاند جۆنسۆن.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە لە كۆتایی مانگی ئایاردا ڤاكسینی پێوست دەدرێتە دانیشتوانی ئەمریكا ئەوانەی كە پێویستیان پێیەتی، ئەوانەی تەمەنیان هەڵكشاوە.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندووە لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا بەسەر نەخۆشی كۆرۆنا زاڵ دەبن و ئاماژەی بە كۆتاییهاتنی كردووە.

ئەمریكا ئێستا یەكەم وڵاتی جیهانە لە زۆری ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆرۆنا.