سەردێر

لە یەكەم ڕۆژی نەورۆز ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
لە یەكەم ڕۆژی مانگی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی و لەكاتی چوونی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران، ڕووداوی هاتووچۆ بووە هۆی برینداربوونی چەند كەسێك.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەیانی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8:30 ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سۆرك- شەقڵاوە ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی لێ‌ كەوتۆتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو ڕووداوەدا چەند كەسێك بریندار بوون، كە بۆ چارەسەر بەشێكیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە و بەشێكیشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە.

سەرنشینەكان خەڵكی بیانی و هەندێكیشیان خەڵكی سۆران و هەولێر بوون و بە نیازی گەشت و سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە كردبوو.

May be an image of car and roadMay be an image of outdoors