سەردێر

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات

خەڵك-
بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم لە 25ی ئەم مانگەوە سەرەڕای پشووی نەورۆز و بەهار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بە لێبڕینەوە دەكرێت.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە 25ی ئازارەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە، دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە تایبەتەكان دەبێت.