سەردێر

ئەڵمانیا بەرزترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

خەڵك-
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ئەڵمانیا نزیكەی 14 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 99 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

پەیمانگای ڕۆبەرت كوخ بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردۆتەوە و 13 هەزار و 733 كەسی دیكە تووش بوون و 99 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 659 ملیۆن و 516 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 74 هەزار و 664 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی كەرتی تەندروستی هۆشدارییان داوە لە “هەڵكشانی خێرای” تووسبوون بە كۆرۆنا لە كاتێكدا شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبۆتەوە.