سەردێر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

خەڵك-

دوای دابەزینی بەهاكەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (فیكس نیوز تودەی) ئەمڕۆ یەك شەممە 21ی ئازار، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.01% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 64 دۆلار و 52 سەنت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس گەیشتۆتە 61 دۆلار و 44 سەنت.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری وزە، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هەواڵەكانی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا و گەڕانەوەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی (ئەسترازینیكا) كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەكارهێنانی لەترسی جەڵتەی خوێن ڕاگیرا.