سەردێر

یەكەم گەشتی عومرە لە هەرێم دەستی پێكردەوە

خەڵك-
دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی نزیكەی ساڵێك بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهار گەشتی ئەنجامدانی سووننەتی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێكردەوە.

كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان بۆ حەج و عومرە بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری٢٠٢١/٣/٢١ یەكەم كاروانی گەشتی عومرە لەفڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهاوبەشی كۆمپانیاكانى (ٲحفاد صلاح الدین و كەیوان یاسین) دەستی پێكردەوە.

ڕاشیگەیاند، دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بە ئامادەبوونی مامۆستا كامەران، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی و شێخ عەبدولقادر، ســەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی سلێمانی و حاجی كاروان، بەرپرسی ئیداری حەج و عومرەی سلێمانی ڕێكخرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەفڕۆكەخانی سلێمانی لە كاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی عومرەكاران بەرەو فـڕۆكەخـانەی (دەوحە) و پاشـان بـۆ فـڕۆكـەخـانەی (جـدە) بەڕێكەوتن و لەمەودوا بەردەوام دەبین لەگەشتەكانمان.

May be an image of 3 people and people standingMay be an image of 5 people, people standing and indoorMay be an image of 1 person, standing and indoorMay be an image of 10 people and people standing