سەردێر

وەزارەتی كارەبا: 18 كاتژمێر كارەبا دەدەینە هاووڵاتیان

خەڵك
وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد كە 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ، بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت،18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت و بڕیاریشە تا رۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بەهاووڵاتییان بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەنەورۆزدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی نۆرە و ئێشكگری 24 كاتژمێر لە 229 وێستگە و 155 فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و چاككردنەوەی وێستگەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.