سەردێر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

خەڵك

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو 27ی03ی2021 دواخرا.

موسەنا ئەمین ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند،ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا ڕێككەوتبوون لەسەری حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەندێك ڕستەی لێگۆڕی كە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنەكە .

وتیشی، كۆی ئەو ڕێككەوتنەم بەدڵ نییە چونكە پێموایە لە بەرژەوەندی خەڵك و داهاتی كورستان نییە، بەڵكو لەبەرژەوەندی كۆمپانیا نەوت فرۆشەكانە.

ئاماژەی بەوەشكرد هۆكاری دواكەوتنی دانیشتنی پەرلەمان ناكۆكیەكانی نێوان شیعەو سوننەیە.