سەردێر

سەرۆكی هەرێم بانگهێشتی لایەنە سیاسیەكان دەكات بۆ كۆبوونەوە

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوەو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ كۆبوونەوە لە سەرۆكایەتی هەرێم بانگهێشت دەكات.

ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاویكردۆتەوە و بەپێویستی دەزانێت، “كۆتایی بە ململانێ و ناكۆكییەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بێت كە هەرگیز لە زیان و لێكترازانی زیاتر، هیچی دیكەی بۆ كوردستان لێ بەدینەهاتوە”.

نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەكەیدا دەڵێت، با هەمو لایەن و پێكهاتەكان لەخۆبوردە بین، بۆ ئایندەیەكی باشتری كوردستان پێكەوە كار بكە‌ین و‌ دیموكراسی و ئازادی بپارێزین. هەر لەم پێناوەدا دوای جەژنی نەورۆز هەمو لایەنەكان بانگهێشتی كۆبونەوەیەكی هاوبەش لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم.