سەردێر

عێراق، زیاتر لە 4 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك
تەندروستیی حكوومەتی عێراق بلاویكردەوە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 674 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كۆاون.

ئەمڕۆ شەممە 20/3/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكەیدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 674 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراوە و 3 هەزار و 795 كەسیش چاكبوونەتەوە، 32 كەسیش گیانیان لە دەست داوە و كۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 789 هەزار و 390 كەس.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسەكە 710 هەزار و 699 كەس چاك بوونەتەوە و 13 هەزار و 969 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.