سەردێر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە ئاستێكی بەرز

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 195 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5743 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 46 كەس و سلێمانی 9 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 137 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 162 كەس چاكبوونەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.