سەردێر

كاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە هەولێر دیاریكرا

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە ئەمڕۆ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر ئاگر بكرێتەوە.

پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢١ كاتژمێر 6:30 خوولەك، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی كوردان، پارێزگای هەولێر لەسەر قەڵات (دەرگای بەردەم پاركی شار) ئاگری نەورۆز هەڵبكات.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 8:00ی شەوی یارییە ئاگرینەكان لەبەردەم پاڕكی شانەدەر دەتەقێنرێت.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی یادەكانی ئادار و نەورۆز بۆماوەی ١٠ ڕۆژ لەهەولێر فیستیڤاڵی ئادار و نەورۆز بەڕێوەدەچوو بەچالاكی جۆراوجۆر، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، دوو ساڵە ئەو فیستیڤاڵە ئەنجام نادرێت.