سەردێر

ڕێككەوتنی كۆتایی عیراق و هەرێم لەسەر بودجە ڕاگەیەنرا

خەڵك-
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی عیراق و لایەنە سیاسییەكان لەسەر بودجەی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی ڕێككەوتن و دواین ڕەشنووسی پڕۆژەكە چاپكراوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی پەڕلەمانییەوە دەستی كەوتووە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پشكی هەرێم و پابەندییەكانی لەناو بودجە جێگیركرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش ڕێككەوتنی كۆتایی لەنێوان شیعە و سوننە كراوە بۆ پشكی پارێزگا شیعە نشینەكان.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە، “ڕێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەرێم و عیراق كراوە بەجۆرێك پشكی تەواوی بودجە دەدرێتە هەرێم و لەبەرامبەردا بڕی نیوەی داهاتی نانەوتی و بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە بدرێت بە بەغدا، كە لەو بڕە ڕێژەیەكی بۆ كارەبا و حەقی كۆمپانیاكان و پتڕۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێم و ئەوەی دەمێنێتەوە 250 هەزار بەرمیلی بۆ عیراق دەبێت”.

لە ئێستادا دواین ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 چاپكراوەتەوە لە لیژنەی دارایی و بڕیارە بدرێتە دەست پەڕلەمانتاران و لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا كۆبوونەوەی پەڕلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردنی.