سەردێر

نۆرینگەیەكی جوانكار و لەیزەر داخرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە نۆرینگەیەكی جوانكاری و لەیزەریان داخستووە و غەرامەش كردووە و دەستخۆشی لە چەند نۆرینگەیەك كراوە و چەند شوێنێكی دیكەش ئاگادار كراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی ڕانیە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی چەند شوێنكیان كرد و لەو سەردانانەدا بڕیاریانداوە نۆرینگەی تەندروستی نەورۆز بۆ جوانكاری و لێزەر دابخەن و بەبڕی 750 هەزار دیناریش غەرامە كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، نۆرێنگەی ساڤی دەستخۆشی لێكراوە و نۆرینگەی تیتۆكە بەڵێن نامەی لێوەرگیرا لەسەر ئەنجامدانی گرتنی كەڵەشاخ و نۆرینگە ئیلینا دەستخۆشی لێكرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەرەساتی سەرگەڵو ئاگاداركرایەوە و سەردانی گۆشت فرۆشەكان كرا ئاگاداركرانەوە مۆڵەتی ڤێتنەری نوێ بكەنەوە و گۆشت فرۆشی (سەرهەد و فەتحوڵا و پێگە) دەستخۆشیان لێكرا.

لیژنەكانی قائیمقامیەتی ڕانیە جەختیشیان كردۆتەوە، گۆشت فرۆشەكان ئاگاداركرانەوە، كە چاودێری دەكرێن و سوود لە بۆنەكانی نەورۆز نەقۆزنەوە و گرانفرۆشی و گۆشتی بێ مۆر و ناتەندروست نەفرۆشن.