سەردێر

لە شاخی گۆیژە و دەباشان 100 حاویەی خۆڵ دانرا

خەڵك-
شارەوانی سلێمانی بە مەبەستی پاك ڕاگرتنی سیمای شار و پیس نەكردنی ژینگە لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەكاتی ئاهەنگی نەورۆز و سەیرانی بەهار هەڵمەتێكی بۆ دانانی 100 حاویەی خۆڵ لەسەر شاخی گۆیژە و دەباشان ئەنجامدا.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی خزمە‌تگوزاری سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی ئە‌مڕۆ ٢٠\٣\٢٠٢١ ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ دانانی حاویە‌ی خۆڵ لە ‌دە‌باشان و شاخی گۆیژە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو حاویانە بە‌مە‌بە‌ستی كۆكردنە‌وە‌ی خۆڵ و خاشاكە و دەشڵێت: “‌داواكارین لە ھاووڵاتیان و گە‌شتیاران پابە‌ندبن بە‌فڕێ نە‌دانی خۆڵ و خاشاك بۆ سە‌ر زە‌وی، چونكە زیاتر لە‌ ١٠٠حاویەیان داناوە”.

May be an image of one or more people, outdoors and treeMay be an image of outdoorsMay be an image of roadMay be an image of one or more people, people standing and outdoorsMay be an image of one or more people and road