سەردێر

شەپۆلێكی باران و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی باران و ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، بەڵام كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز سەقامگیر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێتت و لەكاتەكانی شەودا ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و سبەینێ‌ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی نەخشەكانی مانگە دەستكردەكان لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەم مانگەوە دووبارە هەرێم دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری باران بارین و دووبارە بایەكی نیمچە بەهێز ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەهەندێك شوێنیش بەتایبەت دەورووبەری سۆران و باڵەكایەتی دەگاتە ٦٢ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و ناوچەكانی تریش لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٥ كیلۆمتر دەبێت.