سەردێر

لە سۆران چاودێری گۆشت فرۆشان دەكرێت

 

خەڵك-

لەسۆران، چاودێری فرۆشتنی گۆشت دەكرێت و بەھۆی سەرپێچیەوەش دوو گۆشت فرۆش داخران.

شەوی ڕابردوو لیژنەی ئابوری سۆران لەژێرچاودێری قائیمقامیەتی قەزای سۆران چاودێری گۆشت فرۆشانی سۆران كرا.

بەھۆی نزیك بوونەوەی جەژنی نەورۆز سەربڕینی ئاژەڵی خۆماڵی، فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ زۆردەبێت و بەمەش خواست لەلایەن هاوڵاتیان و گەشتیاران زیاددەبێت بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و دڵنیابوون لە سەلامەتی گۆشتی گۆشتفرۆشان تیمی لیژنەی ئابووری سۆران بە پشتیوانی تیمی ئەمنی ئاسایشی ناوشار لەژێر چاودێری ھەلگۆرد شێخ نجیب قائمقامی قەزای سۆران، شەوی ڕابردوو چاودێری گۆشت فرۆشەكانی سۆرانیان كرد و دوای پشكنین دەركەوت دوو گۆشت فرۆش بەنایاسایی گۆشتی بێ مۆر دەفرۆشن و ئەو دوو شوێنە داخران و
سەرپێچی كاران بانگھێشتی ئۆفیسی سەرەكی لیژنەی ئابووری كران بەمەبەستی كاردانەوەی یاسایی لەگەڵیان.

لەهەمان كاتدا لیژنەی ئابووری سۆران ھاولاتیان دڵنیا دەكاتەوە تیمی لیژنەی ئابووری 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت لە چاودێری گۆشتفرۆش تا رۆژانی دوای جەژنی نەورۆزیش.