سەردێر

ئەسپرین باشترین چارەسەری كۆرۆنایە

خەڵك-

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە خواردنی بڕێكی كەم لە حەبی ئەسپرین پارێزگاری لە سییەكان دەكات لە نەخۆشی كۆرۆنا سەرباری ئەوەی پێویستی چوونە نەخۆشخانە یان ئامێری هەناسەدانی دەستكرد كەم دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵی سی ئێن ئێن، خواردنی حەبی ئەسپرین چوونە نێو بەشەكانی چاودێری چڕ بەهۆی توشبوون بە كۆرۆناوە كەم دەكاتەوە.

ئەم توێژینەوەیە لەلایەن تیمێكی توێژەرانی زانكۆی جۆرج واشنتن ئامادە كراوە، حەبی ئەسپرین كە لەسەرانسەری جیهاندا بوونی هەیە دەكرێت رێژەی مردنیش بە كۆرۆنا كەمبكاتەوە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو خواردنی ئەسپرین بە رێژەی 47% مردنی لە نەخۆشخانەكاندا كەمكردووەتەوە.

پزیشكان گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی خواردنی ئەسپرین ئەنجامێكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ئەنجامی زۆر باشی هەیە بەراورد بە ئەو دەرمانانەی بە پارەیەكی زۆر بۆ چارەسەری كۆرۆنا دیاریكراون.

ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان دا گەیشتە 122 ملیۆن و 952 هەزار و 102 كەس لەسەرەتای سەرهەڵدانی لە كۆتایی ساڵی 2019 تا ئێستا.

بەپێی ئامارە فەڕمییەكان، هاوكات لە ئەو ماوەیەدا ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 715 هەزار و 432 كەس.

ژمارەی چاكبوونەوەش لە نەخۆشی كۆرۆنا 95 ملیۆن و 292 هەزار و 549 كەسە لە سەرانسەری جیهاندا كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە.