سەردێر

دواین ئاماری كۆرۆنا

خەڵك-

ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان دا گەیشتە 122 ملیۆن و 952 هەزار و 102 كەس لەسەرەتای سەرهەڵدانی لە كۆتایی ساڵی 2019 تا ئێستا.

بەپێی ئامارە فەڕمییەكان، هاوكات لە ئەو ماوەیەدا ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 715 هەزار و 432 كەس.

ژمارەی چاكبوونەوەش لە نەخۆشی كۆرۆنا 95 ملیۆن و 292 هەزار و 549 كەسە لە سەرانسەری جیهاندا كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

تا ئێستا ئەمریكا لە ریزی یەكەمدایە لە توشبووان بە كۆرۆنا 30 ملیۆن تووشبووی هەیە لەگەڵ 554 هەزار مردوو.

بەرازیل لەریزی دووهەمدایە 11 ملیۆن تووشبوو و 290 هەزار مردووی هەیە.

هیندستان دواتر دێت بە بوونی 11 ملیۆن توشبوو و 159 هەزار مردوو.

دواتر روسیا دێت بە بوونی 4 ملیۆن توشبوو و 94 هەزار مردوو.