سەردێر

دوای كۆرۆنا نۆرەی شێرپەنجەیە

خەڵك-

زانای ئەڵمانی و دروستكەری یەكەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنا فایزەر بیونتك كە بە فراوانی بەكارهێندرا ئاماژە بە ئەوە دەكات، پێویستە خێرا و پەلە بكرێت لە دوای كۆرۆنا بۆ روبەڕووبونەوەی نەخۆشییەكی دیكە كە ئەویش شێرپەنجەیە.

ئۆزلام توریجی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەڵمانی بیونتكە كار دەكات بۆ دروستكردنی ئامێرێك بۆ دروستكردنی بەرگری جەستە لەگەڵ وەرەمەكان.

ئەم پسپۆڕە دەبێتە پێشەنگ لە دروستكردنی یەكەم ڤاكسینی دژە ڤاكسینی كۆرۆنا كە لەسەرەتا لە چین بڵابووەوە دواتر هەموو جیهانی گرتەوە.

لە كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا بەریتانیا رێگەی دا بە بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر بیونتك دوای هەفتەیەك ئەمریكا رێوشوێنەكانی هەنگاونانی گرتەبەر و دواتر دەیان وڵاتی دیكەش، دەیان ملیۆن كەس گەیشتن بە ئەو ڤاكسینەی لەگەڵ كۆمپانیای دەرمانی ئەمریكایی فایزەر پەرەی پێدا.