سەردێر

دوبەی ماڵئاوایی لە پی سی ئاڕ دەكات

خەڵك-

میرنشینی دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو ئەزموونی تەختەیی بۆ تێستی هەناسەدان دەكات لە ماوەی تەنها خولەكێكدا.

ئەم تێستە خێرایە لەلایەن كۆمپانیای بریزونیكسی سەر بە زانكۆی سەنگافوورەی نیشتمانییەوە پەرەی پێدراوە لەسەر 2500 خۆبەخش.

بەپێی زانیارییەكان كۆمپانیاكە لەگەڵ دەستەی تەندروستی دوبەی و زانكۆی محەمەد بن راشیدی پزیشكی و زانستی تەندروستی كار لەسەر ئەو پشكنینە دەكەن.

ئەم پشكنینە لە ماوەی تەنها یەك خولەكەدا ئەنجام دەدات بە دەستەوە، پێشتریش ئەزموونیكردووە لەسەر 180 نەخۆش لە سەنگافوورە.

هاوكات دوبەی پلانی هەیە لە كۆتایی ئەمساڵدا ڤاكسین بدات زۆرینەی ئەوانەی پێویستیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایە.