سەردێر

پشكی هەرێم لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی هێنا

خەڵك

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕێككەوتنی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە شیعەكانی پەسندكرد، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانیش كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر بودجەی 2021 بدرێت.

بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی بودجەی 2021 بەڕێوەبچێت، فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانیش ئاگاداركراونەتەوە بچنە هۆڵی ئەنجومەن و بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، هەروەها فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی بڕیاریانداوە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەن بكەن و دەنگ بە پەسندكردنی بودجە بدەن.