سەردێر

ئەنجامی ئەزموونە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ بڵاوكرایەوە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە هەرێم ئەنجامی ئەزموونە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە:”قوتابی/خوێندكاری بەڕێز …بۆ زانینی ئەنجامەكەت كۆدی ئەزموونی لە خانەی( كۆدی ئەزموونی قوتابی/خوێندكار) داخڵ بكە و پاشان لە خانەی( ژمارەی سریاڵی قوتابی/خوێندكار) دووبارەی بكەوە،ئینجا كلیك لەسەر چوارگۆشەی (( ئەنجام )) بكە”.

ڕوونیشكراوەتەوە:”قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست… پەڵپگرتن لە ئەنجامەكان لە رێكەوتی ( ٢٧/٣/٢٠٢١) تا رێكەوتی ( ٣١/٣/٢٠٢١ ) دەبێت و دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕ بكەنەوە، بە دڵنیایی بە وردی لە سكاڵاكان دەكۆڵینەوە”.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجام كلیك لەم بەستەرە بكە..