سەردێر

هەرێم و شیعەكان لەسەر بودجە رێككەوتن

خەڵك-

شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی شیعە لەسەر پرۆژەی بودجەی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان رێككەوتن.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی شیعە رێككەوتنێكی سەرەتایی كراوە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەكە، راشیگەیاند، ئێستا خەریكی نووسینەوەی رێككەوتنەكەن، كە دواتر رێككەوتنەكە دەنێردرێت بۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت.

لە حاڵی گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسەندكردنی رێككەوتنەكەی شاندی هەرێم و شیعەكان لە لیژنەی دارایی ئەمشەو دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت لە پەرلەمان.

پێشتر سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی سائیرون ئاشكرایكردبوو لە حاڵی رێكنەكەوتن لەسەر پشكی كورد بە زۆرینە بودجە تێدەپەڕێندرێت.