سەردێر

پێشمەرگەیەكی دێرین خۆی كوشت

خەڵك-

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەندكراوێك بەناوی ( ج . م. ا ) لەدایكبووی 1962 كەپێشمەرگەی دێرینە لەڕێگەی تەزوی كارەباوە خۆی كوشت .

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لەبەرواری 8 \ 3 \ 2021 لەگوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای كەلار مێردمنداڵێك بەناوی (ع . س . ع ) لەدایكبووی 2004 لەماڵ دەرچوو نەگەڕایەوە ماڵەوەو كەسوكاری سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس .

راشیگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەبەرواری 14 \ 3 \ 2021 تەرمی ناوبراو لە نزیك شەقامی نێوان ناحییەی ڕزگاری + گوندی گردەگۆزینە بەخنكێنراوی دۆزرایەوە . بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەكە كردەوە دوای لێكۆڵینەوە و گەڕان لەبەرواری 16/ 3 / 2021 دوو گومان لێكراو بەناوەكانی (ج . م . ا ) و ( ا . م . ا ) دەستگیر كران لەسەرفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار بەپێی مادەی 406 بەندكران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ كرد .

ئاشكراشیكرد ئێوارەی ئەمڕۆ 19/ 3/ 2021 یەكێك لەگومان لێكراوەكان لەگرتووخانەی گەرمیان خۆی كوشت. لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلاركراوە .

رونیشیكردەوە، پۆلیسیش لیژنەیەكی پێك هێناوەو لەشوێنی ڕوداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە لەسەر هۆكارو چۆنێتی خۆكوشتنی ناوبراو .