سەردێر

پۆلیسی توركیا دەیان كوردی دەستگیركرد

خەڵك-

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی توركیا 20 كەسی كوردی دەستگیركرد كە 3 بەرپرسیان لەنێودان.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە توركیا ئۆزتورك توركدوغان لە ئەنقەرە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە دوای ئەوەی پۆلیس چووەتە سەر ماڵەكەی.

پۆلیس هێرشی كردووەتەسەر لایەنگران و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ دوای 3 رۆژ لە بەرزكردنەوەی داوا بۆ داخستنی ئەو حزبە.

هەدەپە لەلایەن داواكاری گشتی توركیاوە تۆمەتبار كراوە بە بوونی پەیوەندی بە پارتی كرێكاراتی كوردستان پەكەكەوە، یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا رەخنەیان لە ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە گرتووە، دەڵێن ئەمە پێشێلكردنی مافی ملیۆنان دەنگدەری پارتی هەدەپە لە توركیایە.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیس چووەتەسەر چوار ناوچە لە ئیستەنبوڵ لە بەیانی زوودا، 10 كەسی بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پەكەكەوە دەستگیركردووە.

هاوكات پۆلیس لە ئەنقەرە 10 كەسی دیكەی دەستگیركردووە بە تۆمەتی پە یوەندی بە پەكەكە و گرووپی چەكدارەوە.