سەردێر

كوتلەیەك كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ بودجە بایكۆت دەكات

خەڵك
كوتلەی نەهجی نیشتمانی بڕیاریدا كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان تایبەت بە پەسەند كردنی بودجە بایكۆت بكات.

لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق و سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لە كۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆ كردن و گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پشكی هەرێم، كە لایەنە شیعەكان 6 پێشنیاریان خستۆتە بەردەم هەرێم لەسەر ڕادەستكردنی نەوت و پێدانی بودجە.

لای خۆشیەوە، كوتلەی نەهجی نیشتمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە لە باڵەخانەی پەڕلەمانی عیراق سازی كردبوو ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان بۆ دەنگدان بە بودجە بایكۆت بكەن.

ڕاشیگەیاند، لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ا چەندین بڕگە و ماددەی تێدایە، كە لەڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە بۆ ولات كارەساتە.

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بكرێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و یەكلایی كردنەوەی پشكی هەرێم تێیدا.

May be an image of 3 people and people standing