سەردێر

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی: یاسای دادگای فیدڕاڵی هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك-
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرای دەكات، كە یاسایی دادگای فیدڕاڵی ساڵی 2005 بە كۆمەڵێك دەستكاریەوە پەسەند كراوە و پێیی وایە، “ئەو یاسایە گرنگە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، دەنگماندا لەسەر هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی ساڵی 2005 بە كۆمەڵێك دەستكاریەوە، بۆ ئەوەش كۆمەڵێك لایەن هەماهەنگمان بوو تاوەكو پڕۆژە نوێیەكە نەخرێتە دەنگدانـەوە، چونكە پڕ بوو لە كەموكورتی.

ڕاشیگگەیاند، بەداخـەوە نەگەیشتن بەڕێككەوتنی ئەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمیش ڕۆڵی هەبێت لەدیاریكردنی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی، بەڵام دەكرێت لەداهاتوودا كاربكرێتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی ئەنجوومەنی دادوەری لەم پڕۆسەیەدا.

جەختیشی كردەوە، یاسای دادگای فیدڕاڵی هەنگاوێكی گرنگ بوو لە پەرلەمان نامان بەرەو ئامادەكاری هەڵبژاردنی پێشوەخـتە و دەرفەتدان بەدیاریكردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی خـەڵك.

شەوی ڕابردوو لە پەڕلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمان، (هەرچەندە فراكسینی پارتی و هاوپەیمانی هیوا بایكۆتیان كرد) هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند كرا.