سەردێر

بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم و پێشبینی شارەزایانی بواری كەشناسی ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەرێم باران دەبارێت و ئەگەری كەمێك بەفر هەیە و كەمێكیش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماەی بەوەكرد، بە گشتی کەشی ھەرێم سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکەش لەنێوان ساماڵ و پەلە ھەوردا ئەبێت بێجگە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای (ھەولێر، دھۆک) کە ئەگەری بارانبارینێکی کەم ئەبێت لە ھەندێ کاتی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکە لاواز ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ پلەی سیلیزی زیاتر ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات و خێرایی با مامناوەند بۆ چالاک دەبێت ١٥ بۆ ٢٠ كیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی جیا جیا .

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەررزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەكانی باكووری پارێزگای سلێمانی و هەروەها هەولێر و دهۆك ئەگەری دابارینی نمە باران و بەفرێكی كەم هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لە خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاستی بینین لەنێوان 7 بۆ 9 كیلۆمەتر دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و یەك پلە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

May be an image of mountain and textMay be an image of mountain and textMay be an image of monument and textMay be an image of outdoors and monument