سەردێر

هاتووچۆی هەولێر پلانی ڕۆژانی نەورۆزی ئاشكرا كرد

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر پلانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئاشكراكرد بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی هاتووچۆ بەهۆی گەشتی هاونیشتمانیان بۆ سەیران و پێشنیازی چەند خاڵێكی كردووە، یەكێكیان ئەوەیە كە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری 4 تۆن و ماتۆڕسكیل لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئازار قەدەغە دەبن.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش كردووە، تاسەی نێو بازگەكان هەڵدەگیرێن، ئەمەش بەمەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغی.

ئەو سێ خاڵەی هاتووچۆی هەولێر داوایكردووە، بەمشێوەیە:

1- قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە 4 تۆن بەرەو سەرەوە لەگەڵ ماتۆڕسكیل لە ڕۆژانی 20 و 21 و 22 و 23ی جەژنی نەورۆز هەروەها لە ڕۆژانی هەینی لە كاتژمێر 06:00ی بەیانی تا كاتژمێر 12:00ی شەو بە هەماهەنگیكرد لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر.

2- گواستنەوەی دەوامی ستافی سۆناری بازگەكان لە ڕۆژانی ئاماژەپێكراو لە جەژنی نەورۆز و ڕۆژانی هەینی بۆ شەو لە كاتژمێر 12:00ی شەو بۆ كاتژمێر 06:00ی بەیانی، ئەمەش بۆ ئاسانكاری بۆ شۆفێرانی تانكەر و بارهەڵگرەكان كە دێنە بازگەكان بۆ پشكنین.

3- هەڵگرتنی تاسەكان كە لەنێو بازگەكانی ئاسایش دانراون لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بۆ دروستنەبوونی جەنجاڵی.