سەردێر

كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا گەیشتە حەسەكە

خەڵك

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: كاروانێكی گەورەی سوپای ئەمریكا لە عیراقەوە چوونەتە سوریا و لە شاری حەسەكە جێگیربوون.


ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كاروانێكی گەورەی سوپای ئەمریكا لە عیراقەوە چوونەتە سوریا و لە شاری حەسەكە جێگیربوون، كە زیاتر لە 40 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی بارهەڵگر بوون و چەكی قورسیان پێبووە.

ڕوانگەكە ئەوەشی خستەڕوو، چەند هەفتەیەكە تیرۆریستانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ و كردەوەی تیرۆریستی كردووەتەوە و ئەمریكاش بۆ ئەو مەبەستە دووبارە هێزەكانی لە عیراق و سوریا ڕێَكدەخاتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، مانگی ڕابردوو دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای ئەمریكا گەیشتنە ڕۆژئاوای كوردستان و لە چەندین شوێنی جیاجیا جێگیركران.