سەردێر

ئەوانەی تاوانەكەی سەڵاحەدینیان ئەنجامدا دادگایی دەكرێن

خەڵك-
دادگای لێكۆڵینەوە لە سەڵاحەدین، وتەی دوو تۆمەتباری پەسەند كرد كە دانییان بە بەشداریكردندا ناوە لەگەڵ گروپێكی یانزە كەسی ڕێكخراوی داعش لە تاوانی كوشتنی خێزانەكەی ئەلبودور لە پارێزگەكە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڵاوكرایەوە”دادگای لێكۆڵینەوە لە سەڵاحەدین، وتەی دوو ئەندامی گروپەكانی داعش وەرگیران كە بەشداریان لە تاوانی كوشتنی خێزانێكدا كرد كە لە پێنج برا و دایكیان پێكهاتبوو، وێڕای كوشتنی پۆلیسێك و پارێزەرێك كە لە هەمان ناوچە”.

شەممەی ڕابردوو، دانیشتوانی ناوچەی ئەلبودور لە سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسان، شەهیدەكانی هۆزی ئال عەباس سادەی حەسەنییان بەخاك سپارد، دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی هەینیدا لەلایەن پەلامێكی داعشدا كوژران.